ئەمریکا وهاوپەیمانان هێرشیانکردە سەر پێگەی حوسییەکان لە دەریای سوور و دەڵێن، ” سەقامگیری بۆ دەریای سوور دەگەڕێنینەوە”.
ئەمریکا و هاوپەیمانان هێرشیانكرده سه‌ر زیاتر له ١٢ پێگه‌ی حوسییه‌كان له چوار پارێزگای یه‌مه‌ن و باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، وه‌ڵامی هێرشه‌كانی حوسییه‌كانه بۆ سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كان له ده‌ریای سوور.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، هه‌ریه‌كه له ئەمریکا، ئوسترالیا، بەحره‌ین، کەنەدا، دانیمارک، ئەڵمانیا، هۆڵندا، کۆریای باشوور و بەریتانیا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا باسیان له‌وه‌كرد، ژماره‌یه‌ك پێگه‌ی حوسییه‌كانی یه‌مه‌نیان كردوه‌ته ئامانج، بە مەبەستی گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ دەریای سوور.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هێرشكراوه‌ته سه‌ر ١٢ پێگه‌ی حوسییه‌كان له هه‌ریه‌كه له پارێزگاكانی سه‌نعا، حودەیدە، تائیز، سەعدە لە یەمەن.
پێنج هێرشی ئاسمانی لیوای ٢٢ شاری تائیز-یان کردە ئامانج و سێ هێرشیش فڕۆکەخانەی تائیزیان کردە ئامانج، فڕۆکەخانەی حودەیدە کەوتونەتە بەر هێرشی ئاسمانی.
سەرچاوەیەک لە حکومەتی یەمەن پشتڕاستی کردەوە، کە چوار هێرشی ئاسمانی بۆ سەر سه‌نعای پایتەختی یەمەن کراوە و سەرچاوەیەکی دیکەش باسی لەوەکرد، کە شاری تائیز سێ هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر.
هاوکات دوێنێ پێنجشەممە ڕۆژنامەی تایمزی بریتانی ئامادەکارییەکانی بۆ دەستپێکردنی هێرش لە دژی حوسییەکان ئاشکرا کرد و ئاماژەی بەوەکرد، حکومەتی بەریتانیا بە هاوبەشی ئامادەکارییەکانی لەگەڵ ئەمریکا بۆ دەستپێکردنی هێرش لە دژی حوسییەکان کۆبونەوەیەک ئەنجام دەدات.
دیمەنی ڤیدیۆیی لەم لینکەدایە