محەمەد حاجی مەحمود بۆ هێزەكانی حزبەکەی: ئامادەبن بۆ هەر ئەگەرو پێشهاتێك



محەمەد حاجی مەحمود، فەرماندەی گشتی هێزەکانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە میوانخانەی ئاشتی لە گوڵەخانە لەگەڵ بەرپرس و بەشێك لە فەرماندە و ئەفسەرانی دەزگای كاروباری پێشمەرگەی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان كۆبووەوە و ڕایگەیاند: ئامادەبن بۆ هەر ئەگەرو پێشهاتێك.

محەمەد حاجی مەحمود، بەرپرس و فەرماندەکانی دەزگای کاروباری پێشمەرگەی ڕاسپارد کە لەو پێناوەدا بەوپەڕی دڵسۆزی و لەخۆبردوییەوە ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن و وەک هەمیشە ئامادەبن بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتێک لە پێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامی خەڵکەکەمان و سنورەکانی خاکی پیرۆزی کوردستان.

محەمەد حاجی مەحمود سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ دڵسۆزی و قارەمانێتی هێزەکانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە قۆناغە سەخت و مەترسیدارەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و ئەوانەی پلانیان تێکدانی ئارامی و سەقامگیری هەرێمی کوردستانە.

وەزارەتی پێشمەرگە: کەمکردنەوەی هاوکارییەکانی ئەمریکا کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر کارەکانی وەزارەتەکە
پێت وەزارەتی پێشمەرگە: کەمکردنەوەی هاوکارییەکانی ئەمریکا کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر کارەکانی وەزارەتەکە
حزبەکەی حەلبوسی کاندیدی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی دیاریکرد
دوات حزبەکەی حەلبوسی کاندیدی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی دیاریکرد
پەیوەنیدر