کەشناسی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمشەو سبەینی بەیانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمشە و بەفر و باران بارین بەردەوامی دروست دەبێت و سبەینێ بەیانیش تەم دروست دەبێت.
بەڕئوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمشەو بارانبارین و بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت و لەسەنتەرى شارەکان باران دەبارێت بە ڕیژەی جیا جیا و لە هەندێ ناوچە وەکو هەولێر و هەندێک ناوچەى گەرمیان و کەرکووک و باشورى هەرێم هەورە تریشقەى لەگەڵ دەبێت، لەگەڵ دروستبوونى تەم لە ڕۆژئاوای پارێزگای دهۆک و هەندێک ناوچەى دیکەلە کاتەکانى بەیانیدا.
ماوەی دوو رۆژە شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و کەشناسیش دەڵێت، تا رۆژی یەکشەممەی داهاتوو شەپلەکە بەردەوام دەبێت.
بارانبارنی 12 کاتژمێری رابردووی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان:-
هەولێر 2.3 ملم
پیرمام 2.0 ملم
سلێمانى 10.9 ملم
چەمچەماڵ 1.4 ملم
دهۆک 6.7 ملم
زاخۆ 8.1 ملم
ئاکرێ 9.0 ملم
ئامێدى 19.6 ملم
بامەرنێ 9.6 ملم
دەربەندیخان 0.6 ملم
دوکان 3.2 ملم
حاجى ئۆمەران 7.8 ملم
هەڵەبجە 6.0 ملم
مانگیش 7.2 ملم
مەیدان 0.4 ملم
سۆران 5.2 ملم
پێنجوێن 5.8 ملم
ماوەت 11.2 ملم
قەڵادزێ 3.4 ملم
باتوفە 14.4 ملم
مێرگەسور 21.8ملم
سیدەکان 6.8 ملم