ئهمڕۆ پێنچشەممە 11ی کانوونی دووەمی 2024، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان پێشوازىی له ڤیرجینیا گامبا، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری منداڵان و ململانێی چەکداری کرد.
له کۆبوونەوەکەدا نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، کورتەیەکی لهبارەی کار و چالاکییەکانیان و ئامانجی سەردانەکەیان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان خستە ڕوو.
هاوکات ستایشی هەوڵ و ڕێکار و پلانەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد لە بواری پاراستنی مافەکانی منداڵان.
خۆشحاڵیى خۆشی نیشان دا کە سەرۆکی حکومەت تێگەیشتنێکی باشی لەبارەی گرنگیی پاراستنی مافەکانی منداڵان و ئەرک و ئامانجەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بەم بوارە هەیە.
سەرۆکی حکومەت ئامادەیی تەواوی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ هاریکاری و هەماهەنگیکردن و ئەنجامدانی پڕۆژەی هاوبەش لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە پاراستنی مافەکانی منداڵان دەربڕی