سێ شەپۆلی نوێی كۆرۆنا بەڕێوەن



 

بەرپرسانی تەندروستی چین هۆشداری دەدەن كە لە وەرزی زستاندا ڕووبەڕووی سێ شەپۆلی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبنەوە كە ئێستا قۆناغی یەكەم دەستیپێكردووە.

دوای هەڵگرتنی ڕێوشوێنە تووندەكان بەهۆی ناڕەزایەتییەكانی ئەم مانگەوە، ئامارەكانی كۆرۆنا لە چین هەڵكشاون.

هەرچەندە ئامارەكانی ڕۆژانەی توشبووان زۆر بەرزنەبوونەتەوە، بەڵام سەرچاوەكان دەڵێن مەترسی هەیە، چونكە بەرزنەبوونەوەی زۆری ئامارەكان بەهۆی كەمی ڕێژەی پشكنینەكانەوەیە.

دەوڵەتی چین ڕۆژی یەك شەممە ڕایگەیاند لە ئەو ڕۆژەدا 2097 توشبوو تۆماركراون.

شارەزای پەتاكان دكتۆر وو زونیو دەڵێت، ڕێژەی تووشبووان بەرزدەبێـتەوە تا ناوەڕاستی مانگی یەنایەر، بەڵام شەپۆلی دووهەم بەهۆی كاریگەرییەكانی وەرزی سەفەر و گەشت بەهۆی بۆنەكانی سەری ساڵەوە لە 21ی یەنایەرەوە دەستپێدەكات.

لەو كاتەدا ملیۆنان كەس لەگەڵ بنەماڵەكانیاندا گەشت دەكەن بۆ بەسەربردنی پشووەكانیان.

دكتۆر وو دەڵێت، شەپۆلی سێهەم لە كۆتایی مانگی فێبرایەردا دەستپێبدەكات و تا ناوەڕاستی ئادار بەردەوام دەبێت لەگەڵ گەڕانەوەی هاووڵاتیان بۆ سەر كارەكانیان و كۆتایی وەرزی پشوو.

 

هەولێر.. میكسەرێكی كۆنكرێت وەرگەڕا
پێت هەولێر.. میكسەرێكی كۆنكرێت وەرگەڕا
داهاتی دوو ڕۆژی سلێمانی بڵاوكرایەوە
دوات داهاتی دوو ڕۆژی سلێمانی بڵاوكرایەوە
پەیوەنیدر