بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەریمی کوردستان کەشوهەوای ئەمشەو سبەی بەیانی بڵاوکردەوە و دەڵێت: باران و بەفربارین بەردەوامی دەبێت.
بەرێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە و دەڵێت:”پێشبینی دەکرێ لە دوای نیوەشەو نمە باران دەستپێبکات لە پارێزگای سلێمانى و هەڵەبجە و سەیدصادق و قەرەداغ و سەنگاو و چەمچەماڵ و کەرکووک و هەندێ لەناوچەکانى گەرمیان و هەروەها بارینى تێکەڵەى بەفر و باران لەسەر ناوچەکانى قەزای پێنجوێن و دەورو بەرى پاشان لە کاتەکانى بەیانى زوودا نمە باران درێژدەبێتەوە بۆ هەندێک لە ناوچەکانى ڕاپەڕین و ئەگەرى هەندێک پروشکە باران لە سەنتەرى پارێزگای هەولێر.
کەشناسی بڕی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی کوردستانی بڵاوکردووەتەوە کە بەمجۆرەیە:-
سلێمانى 6.2 ملم
چەمچەماڵ 0.5 ملم
زاخۆ دڵۆپ دڵۆپ
ئاکرێ 0.2 ملم
ئامێدى 0.2 ملم
بامەرنێ 0.2 ملم
بارزان 0.8 ملم
بازیان 0.8 ملم
دەربەندیخان 7.8 ملم
حاجى ئۆمەران 14.8 ملم
هەڵەبجە 7.2 ملم
هەڵشۆ 16.4 ملم
کەلار 1.2 ملم
مەیدان 2.2 ملم
سۆران 0.6 ملم
پێنجوێن 15.2 ملم
ماوەت 2.4 ملم
مێرگەسور 4.0 ملم
خورماتوو 0.6 ملم
خانەقین 0.4 ملم