دادگاى تێهەڵچوونەوەى ناوچەى کەرکوک ئاماری هاوسەرگیری و جیابوونەوەی ساڵی 2023 ی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە، ڕێژەی جیابوونەوە بەراورد بە ساڵی 2022 زۆر زیادیکردووە.
لە بڵاوکراوەکەی دادگادا دەردەکەوێت، ئامارى مامەڵەکانى جیابوونەوە بۆ ساڵى ( ٢٠٢٣ ) بەراورد بە ساڵی 2022 زیادی کردوە، بەتایبەت لەهەردوو شاری کەلار و ناحیەی ڕزگاری .
ئاماژە بەوەشدراوە، بە پێویست زانرا ئامارى ساڵى ڕابردوو ( ٢٠٢٣ ) تایبەت بە هاوسەرگیرى و جیابوونەوەى لە سنورى دادگاکانى سەر بەسەرۆکایەتى دادگاى تێهەڵچوونەوەى ناوچەى کەرکوک/گەرمیان بڵاوبکرێتەوە
ئاماری مارەبڕین/کەلار/1198/جیابونەوە و تەڵاق/819
ئاماری مارەبڕین لە ڕزگاری/455/جیابونەوە و تەڵاق/137