تەنها دوای داشكانی نرخەكەی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە پێش سەری ساڵی نوێدا، نرخی دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و گەیشتەوە سەروو 154 هەزار دینار.
ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكە بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سەرەڕای بەردەوام دابەزینی نرخی دۆلار لە كۆتا ڕۆژەكانی ساڵی ڕابردوودا، بەڵام ئەو دۆخە زۆری نەخایاند و نرخەكەی جارێكی دیكە بەرزبووەوە.
راشیگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە بەهای 100 دۆلار گەیشتۆتەوە 154 هەزار و 250 دینار.
بەپێی بڕیاری بانكی ناوەندی عێراق لە سەرەتای ساڵی نوێوە سەرجەم مامەڵەكان لە بازاڕەكانی وڵاتدا دەبن بە دینار و ئەمریكاش بڕیاریداوە لە پێدانی دۆلار بۆ پاڵپشتی ئابووری عێراق بەردەوام بێت، بەلام سەرەڕای هەموو ئەو بڕیار و بەڵێنانە، بەهای دۆلار ناجێگیرە و دوودڵی لای هاووڵاتیان دروست كردووە.