شەپۆلێكی لێزمە باران هەرێم دەگرێتەوە و هۆشداری لافاو دەدرێت



شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە تاوەكو یەك شەممەی داهاتوو پێشبینی هاتنی بڕێكی زۆری باران بارین دەكات و دەشڵێت: “ئەگەری ڕوودانی لافاو هەیە”.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، هەندێ كاتی ڕۆژی پێنج شەممە و بەتایبەتی هەینی و شەممە تاوەكو ڕۆژی یەك شەممەی هەفتەی داهاتوو پێشبینی بڕێكی زۆری دابارین دەكەم لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان.

ڕاشیگەیاند، ئەگەری هاتنی لافاویش هەیە بەتایبەتی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین و سۆران و بەشێكی ناوەڕاست و باكوور و خۆرهەڵاتی گەرمیان.

وتیشی، “ئەگەری بارینی بەفر لەناوچە كوێستانی و شاخاوییەكان هەیە لەگەڵ ڕوودانی هەندێ موفاجەئات لە ڕۆژی هەینی یان شەممە لە كەشوهەوادا”.

 

هاتووچۆی سلێمانی كاتی خستنەكاری كامێراكان ئاشكرادەكات
پێت هاتووچۆی سلێمانی كاتی خستنەكاری كامێراكان ئاشكرادەكات
ئەنجومەنی وەزیران ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
دوات ئەنجومەنی وەزیران ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
پەیوەنیدر