چارەسەرکردنی کێشەی مووچە تایبەتە بە هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بودجه به ڕێككه‌وتنێک لەنێوان حكومه‌تی ناوه‌ند و هه‌رێم، هاوکات شاندی هەرێم داوای قەرزێکی دیکەی بۆ مووچە کردووە تا گرفتی بودجە چارەسەر دەبێت.
نه‌رمین مه‌عروف، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق بۆ دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاندوە، “هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بودجه په‌یوه‌سته به ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی ناوه‌ند و هه‌رێمه‌وه به تایبه‌ت پرسی مووچه”.
ئاماژەی بەوەکرد، “شاندی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق ده‌بێت رێكبكه‌ون پاشان هه‌مواره‌كه بێته ناو په‌رله‌مانه‌وه، له په‌رله‌مانیش به چه‌ند قۆناغێكدا تێپه‌ڕ ده‌بێت تا ئاماده ده‌كرێت بۆ ده‌نگدان،
نه‌رمین مه‌عروف له لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، ئەوەشی خستەڕوو هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بوجه پێویستی به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م، دووه‌م و پاشان وه‌رگرتنی تێبینی ته‌واوی لیژنه‌كان له‌سه‌ر ڕه‌شنوسه‌كه هەیە، دواتر ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاربدرێت گۆڕانكارییه‌كان په‌سه‌ند ده‌كرێن یاخود ڕه‌تده‌كرێنه‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی باسی لەوەکرد،”له ماده‌ی ٧٧ی یاسای بودجه‌دا حكومه‌تی عێراق ڕاسپێردراوه له كۆتایی ساڵی دارایی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ بۆ ساڵی دوای خۆی خشته‌ی نوێی داهات و خه‌رجی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بنێرێت بۆ په‌رله‌مان تا په‌سه‌ند بكرێت، لە ساڵی ڕابردوودا حكومه‌ت له ناوه‌ڕاستی مانگی ٣ ڕه‌شنووسی بودجه‌ی نارده په‌رله‌مان و له مانگی ٦ دا په‌سه‌ندكرا، ئێمه وه‌ك كورد ده‌مانه‌وێت په‌له‌بكرێت له هه‌مواره‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران چاره‌سه‌ربكرێت”.
گرفتی مووچە چارەسەر دەبێت؟
غه‌ریب ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، عێراق پێی وایه ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران له هه‌رێم له ٦٠٠ بۆ ٧٠٠ هه‌زار كه‌س تێناپه‌ڕێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئه‌و نوسراوه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم داویه‌تی به حكومه‌تی عێراق له‌سه‌رووی ملیۆنه‌وه فه‌رمانبه‌ر هه‌یه، ئه‌مه یه‌كێكه له‌گرفته‌كان، هه‌ر پڕۆژه یاسایه‌كیش ئه‌گه‌ر هه‌موو ڕێكاره یاساییه‌كانی ته‌واو بێت و په‌یوه‌ندیداربێت به بودجه‌وه، پێویستی به ڕێكه‌وتنی سیاسی هه‌یه”.
ئەمەش لە کاتێکدایە تا ئێستا مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی ڕابردوویان وەرنەگرتووە و چارەنووسی نادیارە، له به‌رامبه‌ردا هه‌زاران مامۆستا له سنوری سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین، گه‌رمیان و كۆیه بایكۆتی خوێندنیان كردووه و نزیكی ٤ مانگه ده‌رگای قوتابخانه حكومییه‌كان نه‌كراوه‌ته‌وه و دیارنییە کە وەرزی دووەمی خوێندن دەستپێدەکات یاخود نا.
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ٦ی مانگی کانوونی دووەم بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد.
ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا لە بارەی سەردانەکەی شاندی هەرێم ڕاشیگه‌یاند، “شاندی حكومه‌تی هه‌رێم داوای له حكومه‌تی عێراق كردووه مانگانه بڕی ٧٥٠ ملیار دینار بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دابین بكات تاوه‌كو یاسای بودجه هه‌موارده‌كرێته‌وه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له خه‌رجیی راسته‌قینه جیاده‌كرێته‌وه”.