وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت کە هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، هاوکارییەکانیان بۆ پێشمەرگە کەم دەکرێنەوە، ئەوەش لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی نێوان هەردوولادایە.
عەبدولخالق بابیری، بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە کەم دەکرێتەوە و ڕوونیشیکردەوە کە كهمكردنهوهی بودجهی پێشمهرگە لەلایەن هاوپەیمانانەوە پهیوهندی به چاكسازیی وەزارەتەکەوە نییه.
ئەوەشیخستەڕوو کە هاوکارییەکە بۆ چەند ساڵێك دەستنیشانکراوە.
بریكاری وەزارەتی پێشمەرگەی حكومهتی ههرێمی كوردستان، ڕاشیگەیاند، ساڵانە کاتێک لیوایەكی نوێ لە هێزەکانی پێشمەرگە پێکدەهێنرێت یان پێداویستییەکانیان ئامادە دەکرێن، بەشێك لە بودجەکانیان دەبڕدرێن، ئەمەش بەپێی ئەو رێککەوتنەیە کە لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و ئەمریکادا هەیە و شتێکی تازە نییە.