لەچەند رۆژی داهاتوودا سیستمی نوێی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە هەڵەبجە دەکرێتەوە



بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەڵەبجەی کرد و رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا سیستمی نوێی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لەو پارێزگایەش بەرووی هاووڵاتییاندا دەکرێتەوە.

سالار عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی ڕایگەیاند:”ئێمە ماوەی دوو مانگێکە خەریکی بەدواداچوونین بۆ ئەم کارە، بەغداد ئیشی باشی تێدا کردووە لەسەرو بەندەدا و لە چەند رۆژی ئایندەدا سیتسمی نوێی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی بەروی هاوڵاتیان لە هەڵەبجە دەکرێتەوە.

دەربارەی کاتی وەرگرتنەوەش وتی:”هاووڵاتییان دەتوانن دوای تەواوبوونی مامەڵەکانیان لە ناو بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی ھەڵەبجە لە زووترین ماوە دەتوان ببنە خاوەنی پاسپۆرت”.

سەبارەت بە کەمکردنەوەی نرخی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی وتیشی:”ئێمە بۆ کەمکردنەوەی نرخی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی نوسراومان بۆ بەغداد کردووە،بەڵام ئەوان لە وەڵامیاندا پێیان راگەیاندین کە کوالێتی و تێچووەکەی زۆر بەرزە ، ئامیرەکانیشی کە بەکاردێن لە بەڕێوەبەرایەتی و فرۆکەخانەکان وا دەکات کە نرخەکەی بەرز بکرێتەوە، وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش لەگەڵ کۆمپانیایەکی فەرەنسی گرێبەستیان کردووە و بەو نرخە گونجاندوویانە”.

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند کە پاسپۆرتە نوێیەکە لە رووی کوالێتی و دیزاینەوە هاوشێوەی پاسپۆرتی وڵاتانی پێشکەوتووی جیهانە، زانیارییە کەسییەکانی هەڵگرەکەشی دەگاتە هەموو وڵاتانی جیهان، بۆیە ناتوانرێت ساختە بکرێت یان کەسێکی دیکە سودی خراپی لێوەربگرێت.

هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە کەم دەکرێنەوە
پێت هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە کەم دەکرێنەوە
پەیوەند جاف نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاوکردەوە
دوات پەیوەند جاف نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار