هونەرمەند، پەیوەند جاف نوێترین کلیپی خۆی بە ناوی “مەچوە” بڵاوکردەوە.
هونەرمەند پەیوەند جاف، نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاوکردەوە کە ڤیدیۆ کلیپێکە بە ناوی “مەچوە”، تێكست و ئاوازی فۆلكلۆرە، کاری میکس و ماستەرینگی لەلایەن موحسین ئەریوان بۆ کراوە و بڕیار فەتاحیش کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە”.
پەیوەند جاف لە ساڵی ١٩٦٨ لە هەڵەبجە لەدایک بواە، یەکەمین کلیپی لە ساڵی ١٩٩٢ بڵاوکردوەتەوە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.