کەشناسی: ئەمشەو لەم ناوچانە بەفر و باران دەبارێت



کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمشەو بارانی بە لێزمە دەبارێت و لە ناوچەشاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراویکدا بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت:

” بە گوێرەی تازەترین نەخشەکانى کەشوهەوا، ئەمشەو باران بارینى بچڕ بچڕ بەردەوام دەبێت لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێم لە سنوری پارێزگای دهۆک و هەلێر هەورەتریشقەشى لەگەڵ دەبێت.

کەشناسی دەشڵێت:” لەهەندێ ناوچەى دیکەى هەرێم وەکو بامەرنێ و باتوفە و ئیدارەی سۆران و هیران هەروەها ناوچەکانى دوکان و ماوەت و بەرزنجە ڕێژەیەکى زیاتر باران دەبارێت، جگە لەمەش بەفریش لە ناوچە شاخاویەکان دەبارێت”.

بارانى 12 کاژمێرى ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم
هەولێر لە وێستگە هیچ نەباری بەڵام لە ناو سەنتەرى شار بڕیک باران باری
دهۆک دڵۆپ دڵۆپ
زاخۆ دڵۆپ دڵۆپ
ئاکرێ 0.8 ملم
بامەرنێ 0.4 ملم
بارزان 1.6 ملم
دوکان 0.6 ملم
سۆران 2.6 ملم
مێرگەسور 1.0 ملم
کەرکوک دڵۆپ دڵۆپ

پەیوەند جاف نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاوکردەوە
پێت پەیوەند جاف نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاوکردەوە
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دەستی بەتاڵ لە بەغدا گەڕانەوە
دوات شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دەستی بەتاڵ لە بەغدا گەڕانەوە
پەیوەنیدر