شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دەستی بەتاڵ لە بەغدا گەڕانەوە



وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان زانیاری نوێ لەسەر گفتوگۆکانی شاندی هەرێم و بەغدا دەخاتەڕوو دەڵێت:”تاوەکو ئێستا گفتۆگۆکانی هەرێم و بەغدا لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەران زۆ باشن و لە ئایندەیەکی نزیکیشدا پڕۆژەی ھەمواری یاسای بودجە بۆ پەرلەمان دەنێردرێت.

ھونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی راگەیاند، گفتوگۆکانی ھەولێر و بەغدا بە ئاراستەی چارەسەری کێشەی مووچە و بودجەی ھەرێمی کوردستان تا ئێستا زۆر باشن، ھەوڵی ھەردوولاش لەپێناو چارەسەری کێشەکان بە تایبەت سەردانی ساڵی رابردووی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان و شاندی ھەرێمی کوردستانیش بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی دارایی کەشێکی ئەرێنی دروستکردبوو بۆ چارەسەری کێشەکان.

وتیشی:” راپۆرتەکانی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێم لەسەر خەرجی، داهات، ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کەشێکی ئەرێنی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دروستکردووە”.

سەبارەت بە هەمواری یاسای بودجەی عێراق و ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بەشە بودجەی عێراق وتیشی:”پرسی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان، خەرجی دەرھێنان و گواستنەوەی نەوت دوو تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان بوون کە ئێمە تێبینی و بۆچوونی خۆمان داوەتە حکومەتی عێراق کە دەبێت ئەو زیاتر لە ١٠ ترلیۆن دینارەی کە لە ساڵێکدا بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان دیاریکراوە لە ھەموو خەرجییەکانی دیکە جیابکرێتەوە، فەرمانبەرانی هەرێمیش وەک فەرمانبەرانی عێراق لە کاتی خۆیدا مووچەیان پێبدرێت”.

سەبارەت بە دووبارە سەردانیکردنی شان دی هەرێم بۆ بەغدا وتەبێژی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشکرد، ھەر کات پێوست بکات شاندی ھەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا.

لەبارەی ناردنی ٧٠٠ ملیار دیناری دیکە بۆ مووچەی فەرمانبەران تا هەمواری پرۆژە یاسای بودجە راشێگەیاند، ناردنی سولفە یا ھەر بڕە پارەیەک بە قەرز تا یاسای بودجە ھەمواردەکرێتەوە و پەسەند دەکرێت و دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە دەسەڵاتی سەرۆکوەزیرانی عێراقە، کە ئەو بابەتە لە ئەنجوومەنی وەزیران بخاتە دەنگدانەوە تا بڕیاری پێوستی لە بارەوە بدرێت و پەسەندبکرێت.

“ھیوادارن ھەمواری یاسای بوجە پەسەند بکرێت بۆ ساڵی ٢٠٢٤ و ھەموو ئاستەنگەکانی بەردەم مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێت و ئامانجی سەرەکیمان چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانە”. وتەبێژی وەزارەتی دارایی وای وت.

رۆژی ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدایان کرد و وەزارەتی دارایش رایگەیاند، ماوەی چەند مانگێکە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی لە سەر ئاستی هەردوو سەرۆک وەزیران هەوڵەکانیان چڕ کردۆتەوە بەمەبەستی چارەسەرکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای هەمواکردنەوەی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٤.

بڕیارە شاندی هەرێم لە بەغداد چەندین دیدارو کۆبونەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق ئەنجام بدەن، هەروەک یاسای نەوت و گازو چارەسەرکردنی گرفتەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم تەوەرێکی تری گفتوگۆکانی شاندی هەرێمن لە گەڵ بەغداد.

کەشناسی: ئەمشەو لەم ناوچانە بەفر و باران دەبارێت
پێت کەشناسی: ئەمشەو لەم ناوچانە بەفر و باران دەبارێت
بافڵ جەلال تاڵەبانی: نامانەوێت وڵاتەکەمان ببێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێکان
دوات بافڵ جەلال تاڵەبانی: نامانەوێت وڵاتەکەمان ببێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێکان
پەیوەنیدر