بافڵ جەلال تاڵەبانی: نامانەوێت وڵاتەکەمان ببێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێکان



سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی سەقامگیریی وڵات بەردەوامە و کارەکانیان بە ئاڕاستەی دوورخستنەوەی وڵاتە لەو دۆخە ناسەقامگیرەی ناوچەکەی تێکەوتووە، دەشڵێت:”بۆ ئەوەش لەگەڵ هێز و لایەنەکان لە هەماهەنگیداین و نامانەوێت وڵاتەکەمان ببێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێکان”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازیکرد لە وەفدێکی باڵای هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی جۆوڵ ڤاوڵ، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ عێراق و سوریا و دوایین گۆڕانكارییە ئەمنی و سەربازییەكان و یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە گفتوگۆیان لەبارەوەكرا.

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە سەرخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان کردەوە لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و رایگەیاند، هەوڵەکانمان بۆ پاراستنی سەقامگیریی وڵات بەردەوامە و کارەکانمان بە ئاڕاستەی دوورخستنەوەی وڵاتە لەو دۆخە ناسەقامگیرەی ناوچەکەی تێکەوتووە، بۆ ئەوەش لەگەڵ هێز و لایەنەکان لە هەماهەنگیداین و نامانەوێت وڵاتەکەمان ببێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێکان.

لەبارەی رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و سەرخستنی هەوڵەکان، سەرۆکی یەکێتی راشیگەیاند، لە هەوڵەکانمان بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە باڵایە بەردەوامین و دەمانەوێت لەسەر بنەمای هاوسەنگی و یەکسانی، هێزێکی نیشتمانیی تۆکمە بونیادبنێین. هەموو ئیرادەیەکیش لەدەرەوەی ئەم نییەتە رەتدەکەینەوە و نامانەوێت بەرژەوەندیی ‌حزبی تێکەڵی ئەم پرسە نەتەوەییە بکرێت.

لەبەرامبەردا جۆوڵ ڤاوڵ سوپاسی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد لەڕێگەی دەستپێکردنەوەی ئەرک و چالاکییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و چارەسەرکردنی کێشەکانی وەزارەتەکە.

شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دەستی بەتاڵ لە بەغدا گەڕانەوە
پێت شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دەستی بەتاڵ لە بەغدا گەڕانەوە
ڕاوێژکارێكی سودانی شێوازی پێدانی قەرز به‌ هاووڵاتیان ڕادەگەیەنێت
دوات ڕاوێژکارێكی سودانی شێوازی پێدانی قەرز به‌ هاووڵاتیان ڕادەگەیەنێت
پەیوەنیدر