وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد و به‌گوێره‌ی یه‌كێك لهبڕیارهكانیش، هه‌ردو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێگاوبان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ده‌كرێنه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به سه‌رپه‌رشتی دانا عه‌بدولكه‌ریم وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن كۆبووه و تیایدا بڕیار له كردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێ له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان درا.
لە سەرەتای کۆبونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر داواکاری و پێداویستی بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەت لە پارێزگا‌و ئیدارە سەربەخۆکان و شارەکان و تەواوکردنی یەکەکانی نیشتەجێبون بۆ کەمدەرامەتان کە لە چوارچێوەی کارەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردندایە، لەگەڵ بەردەوامی هەوڵەکان بۆ ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان، ئەوەش لەسەر بنەمای کۆنوسی کۆبونەوەی نێوان وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن و سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران.
بڕیارەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن:-
1. کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی تاقیگەی بیناسازی راپەڕین کە پێشتر لقی تاقیگەی بیناسازی بوو.
2. کردنەوەی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبان و بەڕێوەبەرایەتی ئاوەدانکردنەوە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
3.کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لە راپەڕین.
4.ئاراستەکردنی نوسراو بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ کردنەوەو پێک‌ھێنانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رێگاوبان و ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لەسنوری راپەڕین.
5.ئاراستەکردنی نوسراو بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ کردنەوەو پێک‌ھێنانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رێگاوبان و ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لە پارێزگای ھەڵەبجە.
6.گۆڕینی لقی تاقیگەی بیناسازی هەڵەبجە بۆ بەڕێوەبەرایەتی تاقیگەی بیناسازی هەڵەبجەو دانانی (باخان عەبدولرەحمان) بە بەڕێوەبەر.
7.دروستکردنی تیمێکی تایبەتی رێگاوبان لەگەڵ دابینکردنی ئامێری پیویست بۆ دەربەندیخان و تونێلی دەربەندیخان.
8.گرێدانی راستەوخۆی بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی زاخۆ بە وەزارەتەوە.