به‌ریتانیا بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت و دەشڵێت: بەشێكە له گۆڕاوی ئۆمیكرۆن و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ده‌وامی فه‌رمی خوێندنگەكان و دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما ژمارەی تووشبوان زیاد دەكات”.
ماڵپه‌ڕی (سكای نیوز)ی به‌ریتانی بڵاویكردەوە، كە په‌تای ” JN.1 خه‌ڵه‌تێنه‌ر” وەك بەشێك لە گۆڕاوی كۆرۆنای جۆری ئۆمیكرۆن بڵاوبۆتەوە وبەوەش دەناسرێتەوە، كە بەزوویی بڵاودەبێتەوە.
بەپێی هەواڵەكە، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ده‌وامی فه‌رمی خوێندنگەكان و دابه‌زینی زیاتری پله‌كانی گه‌رما، پێشبینی ده‌كرێت له ته‌واوی به‌ریتانیا ژماره‌ی تووشبوون به‌و گۆڕاوه نوێیه به‌رزبێته‌وه.
پرۆفیسیۆر لۆرانس یۆنگ، پسپۆر له نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه‌كان وتویەتی، “له هه‌فته‌كانی داهاتوودا ڕه‌نگه رێژه‌ی تووشبوون به‌و ڤایرۆسه به‌رزبێته‌وه، بۆیە وه‌رگرتنی ڤاكسینی پاڵپشتیكراوی كۆرۆنا، وا ده‌كات كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و په‌تایه كه‌متربێت و به‌رگری له‌ش به‌رزبكاته‌وه”.
لای خۆشیەوە، پرۆفیسۆر كریستینا باجیل ڕایگه‌یاندووە، شه‌پۆلی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای نوێی JN.1، ركابه‌ری له‌گه‌ڵ هه‌ردوو شه‌پۆلی ئۆمیكرۆنی ساڵی 2022 ده‌كات و ڕه‌نگه ڕێژه‌ی تووشبوون له ئاستی ئه‌و ساڵه‌ی ئۆمیكرۆن تێپه‌ڕێنێت.