ململانێی دینار لەگەڵ دۆلاردا



د.ئەبوبەکر پێنجوێنی- ڕاوێژکاری شەرعی و دارایی

سەرووخوار و بەرزونزمی دینار و دۆلار بەبێ لەبەرچاوگرتنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشتیاری عێراق و هەرێم لەگەڵ وڵاتی ئێرانی دراوسێ پرۆسەیەکی بەردەوام دەبێت، بەتایبەت لەم بارودۆخی لاوازی عێراق و بەهێزییەی ئێراندا.

ئەوەی ماوەیەکە قسەی لەسەردەکرێت و هەنگاوی کردەیی بۆ نراوە، مەترسییەکە بەردەوام و گەوەرتر دەکات، ئەوەش بریتییە لە مامەڵەی هاووڵاتی عێراقی و هەرێم بە تمەنی ئێرانی (الأوفشور) تمەنی دەرەوەی سنوور، ئەمە وادەکات ئێران ببێتە خاوەنی سەرمایەیەکی زۆری دینار، لە بەرامبەردا ئازادە بەو دینارە دۆلار یان هەر دراو و کاڵایەکی تر دەکڕێت.

بێگومان ئەمەش قوڕەکە لەسەر هاووڵاتی خەستر دەکاتەوە، خەڵك لە چاوەڕوانیدا دەهێڵێتەوە و بەردەوام ئومێدی دابەزینی دۆلار دەبێتە خولیای خەڵك.

لە ڕوویەکی تریشەوە ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت لە پەنجەرەی ئاڵوگۆڕی دینار بە دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی عێراق گەورەترین دەرفەتە بۆ دزین و بە تاڵان بردنی پارەی عێراق، بەشێوەیەك قازانجەکەی لە هەموو بازرگانی و وەبەرهێنانێك زۆرترو بێمەترسی ترە، لە ڕووی یاساییشەوە بەرگی یاساکراوە بە بەریدا و شەرعییەتی یاسایی وەرگرتووە.

ئەمە لە کاتێکدا ساڵی ٢٠٢٣ عێراق نزیکەی ١٠ ترلیۆن دینار زیانیکردووە بەهۆی جیاوازی نێوان نرخی دۆلار لە نێوان بازاڕ و بانکی ناوەندیدا.

 

بەم حاڵەتە ناتەندروستەی سیستمی دارایی عێراق کە ئێستا کاری لەسەر دەکرێت، چاوەڕێکردنی دابەزینی نرخی دۆلار بۆ خوار ١٤٥٠ بۆ ١٤٠٠ دینار بۆ یەك دۆلار وەك ئەوە وایە چاوەڕوانی چاکبوونەوەی نەخۆشێكی سەرەمەرگ بکرێت، کە هەموو ئاماژە پزیشکییەکان بڵێن هیچ ئومێدێك نیە بۆ چاکبوونەوەی مەگەر دەخاڵەتی خوایی!!!

 

یەكەم خوێندنگە زەنگی دەستپێكی خوێندنی لێدا
پێت یەكەم خوێندنگە زەنگی دەستپێكی خوێندنی لێدا
سیستمی پریپەیدی كارەبا لە شارێكی هەرێم ڕاگیرا
دوات سیستمی پریپەیدی كارەبا لە شارێكی هەرێم ڕاگیرا
پەیوەنیدر