چۆن بتوانین چاوەکانمان لەهیلاکبوون بپارێزین و سەلامەتبین ؟



تەندروستی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا چەند زانیارییەک لەسەر پارێزگاری چاوەکانمان بڵاوکردۆتەوە و ئاماژە بە چەند خاڵێک دەکات.

سەرباری ئەوەی هیلاكبوونی چاوەكان مەترسیدار نیە ، بەڵام دیاردەیەكی بێزاكەرەو كاتێك چاوەكان هیلاك دەبن هەست بە سووتانەوەو خوران دەكرێت ، ئەمانەش چەند رێنماییەكی گرنگن بۆ دووركەوتنەوە لە هیلاكبوونی چاوەكان:

  1. پشوودان :- پشوو بە چاوەكانت بدە لەكاتی هیلاكبوونیدا و هەوڵبدە بۆ ماوەی ( 5 ) دەقیقە چاوەكانت دابخەیت .
  2. باشتركردنی هەواگۆڕكێ لەشوێنی كاردا :- دەبێت شوێنی كاركردن هەواكەی پاك بێت و تەپوتۆزی تێدا نەبێت و هەروەها جگەرەی تێدا نەكێشرێت بۆئەوەی چاوەكان پارێزراو بن لە ووشك بوونەوە .
  3. ئەنجامدانی راهێنان : – پێویستە لەكاتی كاركردندا راهێنانی پشوودان ئەنجام بدرێت وەك دانانی ئەنیشك لەسەر مێزی كاركردنەكەت و پاشان بەرزكردنەوەی دەستەكانت بۆ سەرەوە بۆ خستنە ژێر چەناگەت یاخود دانانی سەرت لەنێوان هەردوو قۆڵت و دەستتدا پاشان داخستنی چاوەكانت و كرداری هەناسەدانی قووڵ ئەنجام بدە .
  4. شێلانی برۆ و ماسولكەكانی دەموچاو : – مەساجكردن بۆ برۆ و ماسولكەكانی دەموچاو بۆماوەی 10 چركە یارمەتیدەرە بۆ دووركەوتنەوە لە ووشكبوونەوەی و هیلاكبوونی چاو .
  5. بەكارهێنانی چاویكلەی گونجاو : – لەكاتی بەكارهێنانی كۆمپیوتەردا یاخود لەكاتی خوێندنەوەدا ، ئاگاداربە لە بەكارهێنانی چاویلكەو هاوێنەی پزیشكی چاو بەتایبەت بۆ ئەو كەسانەی چاویان لاوازە پێویستە ئەو چاویلكەیەی بەكاری دەهێنێت گونجاوبێت و لەلایەن پزیشكی پسپۆڕەوە دانرابێت .
  6. بەكارهێنانی قەترەی چاو : – لەكاتی بەكارهێنانی كۆمپیوتەر بۆماوەیەكی دوورو درێژ ئەوا چاوەكان رووبەڕووی هیلاكبوون و ووشكبوونەوە دەبنەوە بۆیە دەبێت لەو كاتانەدا قەترەی چاو بەكاربهێنرێت بۆ ڕوودانی گریانی دەستكرد كەبەبێ رەچەتەی پزیشكی لە دەرمانخانەكاندا دەفرۆشرێت و چاو لە وشكبونەوە دەپارێزێت و پاكی دەكاتەوە .
  7. چاوتروكانی زیاتر بۆ چالاكبوونی چاوەكان : – هەركاتێك كۆمپیوتەر زیاتر بەكاربهێنرێت ئەوا پێویستە چاوەكان زیاتر بتروكێنرێت ئەویش لەپێناو چالاكبوونی زیاتری چاوەكان و هێشتنەوەی بەتەڕی و ڕوونەدانی وشكبوونەوەی چاوەكان .
  8. ئامێرە ئەلكترۆنیەكان : – پزیشكان ڕێنمایی ئەوە دەكەن لەكاتی بەكارهێنانی ئامێرە ئەلكترۆنیەكاندا وەك كۆمپیوتەرو هاوشێوەكانی ، بۆماوەی ( 5 بۆ 15 ) چركە چاو لەسەر شاشەی ئەو ئامێرانە لابەرین و بەسەیركردنی شوێنێكی دیاریكراو و دورتر لە ئامێرەكە بڕوانین .
  9. خۆراك : – خواردنی خۆراكەكانی وەك سپێناغ و ماسی و هێلكەو چەرەسات و پرتەقاڵ لە ژەمە سەرەكیەكانی ڕۆژانەدا .
  10. شوێن : – پێویستە ئەو شوێنەی كە ئامێرە ئەلكترۆنیەكانی تێدا بەكار دەهێنرێت ڕووناكیەكەی گونجاو بێت واتە ڕووناك بێت و تاریك نەبێت .

بــــه هیـــوای ســـەلامـــەتــــــی و تــــەنـــدروستــــــی بــــــاش ،

بۆ هەمواری پلەبەندی مووچە سودانی بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت
پێت بۆ هەمواری پلەبەندی مووچە سودانی بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت
دابەشكردنی بەنزینی 750 دیناری لە سلێمانی دەستی پێكردەوە
دوات دابەشكردنی بەنزینی 750 دیناری لە سلێمانی دەستی پێكردەوە
پەیوەنیدر