قوباد تاڵەبانی چارەنووسی 3 مووچەی 2023ی دیاریكرد



جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هیچ مووچەیەک نافەوتێت و ئێستاش شاندەکەمان لەبەغدایە و گفتوگۆی باشیان کردووە و دەبێت کۆتایی بە کێشەی مووچە بێت.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی چارەنووسی مووچەی سێ مانگی ساڵی 2023ی فەرمانبەران ڕایگەیاند، هیچ مووچەیەک نافەوتێت و ئێستاش شاندەکەمان لەبەغدایە و گفتوگۆی باشیان کردووە و دەبێت کۆتایی بە کێشەی مووچە بێت.

ڕاشیگەیاند، بە پینە ناکرێت ڕۆژێک بڵێین پارە هات، ڕۆژێک بڵێن 700 ملیار دینار هات و نەهات و دەبێت لەم دڵەڕاوكێیە نەجاتمان ببێت.

جەختیشی كردۆتەوە، دەبێت چارەسەری بنەڕەتی بۆ کێشەی مووچەی فەرمانبەران بدۆزرێتەوە و ساڵی 2024 باسی مووچە نەکرێت.

وتیشی، “نابێت مووچەی فەرمانبەران بفەوتێت و هەموو هەوڵێك دەدەین مووچە نەفەوتێت”.

سودانی یەکەم کۆبوونەوەی تایبەت بە پارەدانی ئەلکترۆنی کرد
پێت سودانی یەکەم کۆبوونەوەی تایبەت بە پارەدانی ئەلکترۆنی کرد
وەزیرێكی یەكێتی مەرجی كۆتایی هاتنی كێشەی مووچە ئاشكرادەكات
دوات وەزیرێكی یەكێتی مەرجی كۆتایی هاتنی كێشەی مووچە ئاشكرادەكات
پەیوەنیدر