سودانی یەکەم کۆبوونەوەی تایبەت بە پارەدانی ئەلکترۆنی کرد



محمد شیاع سودانی، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بەدواداچوونی گۆڕانکاری دارایی و ئابووری بۆ پارەدانی ئەلیکترۆنی لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراقی کرد.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکوەزیرانی عێراق، محمد شیاع سودانی، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بەدواداچوونی گۆڕانکاری دارایی و ئابووری بۆ پارەدانی ئەلیکترۆنی و خاڵەکانی فرۆشتن و بازرگانی دارایی بە کارتی ئەلیکترۆنی (POS) کرد، بە ئامادەبوونی پارێزگاری بانکی ناوەندی و ڕاوێژکارانی سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ستراتیژی و ئابووری و بانکی و بەڕێوەبەری گشتی پارەدان لە بانکی ناوەندی.

لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین ڕێکارەکان و وردەکارییەکانی جێبەجێکردن بۆ گواستنەوە بۆ پارەدان بە کارتی ئەلیکترۆنی، لە دامەزراوە جۆراوجۆرەکانی کەرتی گشتی و تایبەت، ئەو دەزگایانەی کە پەیوەندیدارن بەم بابەتەوە تاوتوێ کرا.

لە میانی دیدارەکەدا سودانی ئاماژەی بەوەدا، کە بەکارهێنانی پارەدان بە کارتی ئەلیکترۆنی و پارەدانی دیجیتاڵی پایەیەکی بنەڕەتی ئەو چاکسازییە ئابوورییە، کە لە بەرنامەی حکومەتدا پەسەند کراوە.

جەختیشی کردەوە، پێویستە هاووڵاتیان لە بارگرانی دارایی زیادە لە ئەنجامی ئەو ڕێکارانە دوور بخرێنەوە، هەروەها ئامانجیش ئاسانکارییە بۆ مامەڵەکردن و کارئاسانیکردنی پارەدان بە گشتی لە سەرتاسەری وڵاتدا.

سەرۆک کۆمار و عەبدوللەتیف سەلەفی کۆبوونەوە
پێت سەرۆک کۆمار و عەبدوللەتیف سەلەفی کۆبوونەوە
قوباد تاڵەبانی چارەنووسی 3 مووچەی 2023ی دیاریكرد
دوات قوباد تاڵەبانی چارەنووسی 3 مووچەی 2023ی دیاریكرد
پەیوەنیدر