لە هەڵەبجە سایلۆیەك بە 10 كۆگاوە دروست دەكرێت



 

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شارەكە سایلۆیەكی گەورە و 10 كۆگا دروست دەكرێن و لە مانگی 11ەوە دەستی پێكردووە.

كاوە عەلی كەریم، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پڕۆژەی دروست كردنی سایلۆ و 10 كۆگاكە لە ناوچەی دەرەشیش لە باشووری ڕۆژهەڵاتی هەڵەبجە دروست دەكرێت لەسەر ڕووبەری 51 دۆنم زەوی.

ڕاشیگەیاند، پڕۆژەكە لەلایەن كۆمپانیای (ئەدمین)ەوە جێبەجێ‌ دەكرێت و لەمانگی 11ی ڕابردووەوە دەستی پێكردووە و ماوەی پڕۆژەكە 700 ڕۆژە.

ئاماژەی بەوەشكرد، پڕۆژەكە لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی ساڵی 2022ی وەزارەتی بازرگانییە بە بڕی 27.5 ملیار دینار.

وتیشی، “سایلۆكە بە قەبارەی 40 هەزار تەنە لەگەڵ 10 كۆگای ئەمباركردن”.

پشووی پەرلەمان كۆتایی هات و كاتی یەكەم كۆبوونەوە دیاری دەكرێت
پێت پشووی پەرلەمان كۆتایی هات و كاتی یەكەم كۆبوونەوە دیاری دەكرێت
دوو تۆمەتبار دەستگیركران و دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا
دوات دوو تۆمەتبار دەستگیركران و دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا
پەیوەنیدر