مامۆستایان مەرجی شكاندنی بایكۆت ڕادەگەیەنن



مامۆستایانی ناڕازی مەرجی شكاندنی بایكۆت دەخەنە بەردەم حكومەتی هەرێم و جەخت دەكەنەوە، كە هەرگیز كۆڵ نادەین لە داواكاریەكانمان و ڕێگای بەغدادیش بەرنادەین.

مامۆستا ئاوات ئازاد، نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، مامۆستایانی ناڕازی بەهیچ بەڵێنێكی زارەكی ڕازی نابن جگە له كردار و نووسراوێكی فەرمی، كە بە زوترین كات جێبەجێ بكرێت بۆ پلە بەرزكردنەوە و دابەش كردنی مووچە هەموو مانگێك واتە ٣٠ ڕۆژ جارێك.

ڕاشیگەیاندووە، پلەبەرزكردنەوە سوودی نابێت، كە مووچە لە كاتی خۆیدا دابەش نەكرێت و ساڵ 9 مانگ بێت لەهەرێم.

جەختیشی كردۆتەوە، وانە بێژانیش جێ ناهێڵین و دەبێت ئەوانیش بكرێنە هەمیشەی نەك گرێبەست.

مامۆستا ئاوات دەشڵێت: هەرگیز كۆڵ نادەین لە داواكاریەكانمان و ڕێگای بەغدادیش بەرنادەین، ئێمەی مامۆستایان متمانەمان بەم دەسەڵاتە نیە دەمانەوێت مووچەكانمان ڕاستەوخۆ لە بەغدادەوە وەرگرین.

 

ئەمریكا لەسەر هێرشە درۆنییەكان هاتەدەنگ
پێت ئەمریكا لەسەر هێرشە درۆنییەكان هاتەدەنگ
دابەشكردنی دواین بەشەخۆراكی ساڵی ڕابردوو دەستی پێكرد
دوات دابەشكردنی دواین بەشەخۆراكی ساڵی ڕابردوو دەستی پێكرد
پەیوەنیدر