لەسەر دزینی بارهەڵگرێك دەستگیركرا



لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك و لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوردسات-ەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا و دەستیش گیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگردا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد، كە ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکەی لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.

ڕاشیگەیاندووە، دوای وەرگرتنی بڕیاری داوەری لێكۆڵینەوە، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوردسات-ەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەكەدا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەئێستادا تۆمەتبار ( هـ، م، أ لەدایكبووی 1993 ) بەبڕیاری دادوەر و بەپێ ماددەی 446 لەیاسای سزادان ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

 

ڕێـنـمـایی هاتووچۆ بـۆ شـۆفێـران لەکاتی باران باریندا
پێت ڕێـنـمـایی هاتووچۆ بـۆ شـۆفێـران لەکاتی باران باریندا
چارەنووسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم یەكلایی دەكرێتەوە
دوات چارەنووسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم یەكلایی دەكرێتەوە
پەیوەنیدر