هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد ئارام سەردار نویترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بە ناوی (لەبیرناچی) بڵاودەکاتەوە.
ئارام سەردار، هونەرمەندی گۆرانیبێژ لە هەژماری خۆی لە ئینیستاگرام ڕایگەیاندووە، بەرهەمێکی نوێ بە ناوی (لە بیر ناچی) بڵاودەکاتەوە.
كارە هونەریەكەی ئەو گۆرانیبێژە لەلایەن (ڤینۆ پرۆدێکشن) کاری بەرهەمهێنانی بۆ ئەنجام دراوە.
ئارام سەردار لەدایكبووی ساڵی ١٩٩٢ شاری سلێمانییە، وەك میوزسیان و ئاوازدانەر و دەرهێنەر كار دەكات، کە چهندین كاری هونهری بۆ هونهرمهندان ئەنجامداوە، هاوکات خاوەنی چەند بەرهەمێکی تایبەت بەخۆیەتی.
View this post on Instagram