لەنزیكەی 3 مانگدا 115 جار بنكەكانی ئەمریكا بۆردومان كراون



 

فەرماندەیەكی سەربازی هەواڵی میدیا عێراقیەکان ڕەتدەكاتەوە سەبارەت بە هێرشی شەوی ڕابردووی سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد و ڕۆژنامەیەكی ئەمریکیش دەڵێت: ”لە مانگی 10ی ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا 115 جار لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا”.

ئەمڕۆ هەینی 5ی 1ی 2024، میدیا عێراقیەکان بڵاویان کردەوە، شەوی ڕابردوو لە پارێزگای ئەنبار جارێکی دیکە بە درۆن هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار و لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەنگی تەقەیەکی زۆر بیستراوە.

لای خۆشیەوە، لیوا ڕوكن ڕەعد جبوری، فەرماندەی پڕۆسەكانی پارێزگای ئەنبار بۆ ڕۆژنامەی (النهار العربی) ڕایگەیاندووە، بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لەلایەن ئەمریكاوە نەكراوەتە ئامانج.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو دەنگەی ئەم بەیانییە هاووڵاتیان گوێیان لێی بووە مەشقی هێزەكانی هاوپەیمانان بووە لەناو بنكە سەربازییەكە.

هاوکات ڕۆژنامەی (واشنتۆن پۆست)ی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی سەربازی ئەمریکاوە بڵاویكردەوە، لە مانگەی 10ـی ساڵی ڕابردووەوە لە عێراق و سوریا 115 جار هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی هاوپەیمانان لە لایەن هێزە چەکدارە لە یاسا دەرچووەکانەوە.

بانكی ناوەندی چەند بڕیارێك بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار ڕادەگەیەنێت
پێت بانكی ناوەندی چەند بڕیارێك بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار ڕادەگەیەنێت
دەستگیركردنی ئەنجامدەرانی تەقینەوەكەی ئێران ڕاگەیەنرا
دوات دەستگیركردنی ئەنجامدەرانی تەقینەوەكەی ئێران ڕاگەیەنرا
پەیوەنیدر