سەرەڕای شەڕێكی دوورمەودا و تاقەتپڕووكێنی نێوان ڕوسیا و ئۆكراینا لەلایەك و شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل لەلایەكی دیكەوە، شەڕ لەنێوان هەردوو كۆریای باكوور و باشوور بەرپا دەبێت و ئەمڕۆش یەكەم پریشكی شەڕەكە بە هەڵدانی 200 مووشەك لەلایەن كۆریای باكوورەوە هەڵگیرسا.
كۆریای باكوور 200 گوللـه‌تۆپ ئاراسته‌ی هه‌ردوو دوورگه‌ی (یونبیۆنگ و بانگیوندۆ) له كۆریای باشوور كرد و داوای چۆڵكردنی هه‌ردوو دوورگه‌كه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 5ـی 1ی 2024، به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری كۆریای باشوور له‌میانه‌ی كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، كۆریای باكوور له ڕێگه‌ی 200 مووشەكەوە، دوو دوورگه‌ی كۆریای باشووری بۆردومان كرد.
ئاژانسی (فرانس پرێس) بڵاویكردۆتەوە، بۆ خۆپارێزی، ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆریای باشوور داوا له هاووڵاتی هه‌ردوو دوورگه‌ی (یونبیۆنگ و بانگیوندۆ) ده‌كه‌ن، به درێژایی 10 كیلۆمه‌تر ناوچه‌كانیان جێبهێڵن و چۆڵی بكه‌ن.
ئه‌و دوو دوورگه‌یه ده‌كه‌ونه سه‌ر ده‌ریا زه‌رد، به دووری 80 كیلۆمه‌تر له ڕۆژئاوای ئنتشون و 12 كیلۆمه‌تر له باشووری كه‌ناراوه‌كانی كه‌رتی هوانگای كۆریای باكوور.