بەهـۆی ڕوداوێکی هاتووچۆوە کەسێــك گیانی لەدەسـتــدا و شۆفێرێکیش بریندار بوو.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ(پێنج شەمە) لە سنوری ناحیەی خورماڵ نزیك گوندی (ناوباخان ) بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری ( بیجۆ تایبەت + نیسان ئاڵتیما ) ،
بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلی بیجۆ لەپاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە بەداخەوە گیانی لەدەستدا و شۆفێرەکەی تریش بریندارە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکان دەستی پێکردووە.