سەرۆکی ژووری بازرگانی هەڵەبجە هەڵبژێردرا



لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجەدا، سەرۆك و جێگرەکانی هەڵبژێردران.

ئەمڕۆ چوارشەممە، یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی هەڵەبجە بەڕێوەچوو و تێیدا ئەنجامی دەنگدانەکەی 30ی 11ی 2023 خرایەڕوو کە بەم شێوەیە بوو:

پێشەوا ئەحمەد 434 دەنگ

سەردار ئەمین 356 دەنگ

بەرزان حەمە ڕەشید 346 دەنگ

تاهیر عیزەدین 334 دەنگ

خەلیل هەیاس 321 دەنگ

زاید نەجمەدین 317 دەنگ

بێستون کەریم 309 دەنگ

عادل نەسڕەدین 296 دەنگ

شکۆ حەەم ئەمین 275 دەنگ

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا تاهیر عیزەدین بە سەرۆکی ژووری بازرگانی و سەردار ئەمین و بەرزان حەمە ڕەشیدیش بە جێگرانی سەرۆکی ژووری بازرگانی هەڵبەجە هەڵبژێردران.

کۆنووسی کۆبوونەوەکە و ئەنجامی هەڵبژاردنەوە ڕەوانەی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت بە مەبەستی پەسەندکردنی.

٩٪ی کۆچبەرانی بەریتانیا لە ٢٠٢٣دا عێراقی بوون
پێت ٩٪ی کۆچبەرانی بەریتانیا لە ٢٠٢٣دا عێراقی بوون
عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی 2024ی دەستپێکرد
دوات عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی 2024ی دەستپێکرد
پەیوەنیدر