کەشناسی عێراق پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای چوار ڕۆژی داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت.
بە پێی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی باکووری عێراق بەگشتی پەڵەهەور دەبێت.
ڕوونیشیکردەوە سبەینێ پێنجشەممە، بە هەمان شێوە ئاسمان پەڵەهەور دەبێت، بەڵام ڕۆژی هەینی، هەندێك جار دەبێت بە هەوری تەواو، لەگەڵ باران و هەورە تریشقەدا، بەفریش دەبارێت.
کەشناسی عێراق پێشبینیشی کرد کە ڕۆژی شەممەی داهاتوو ئاسمان پەڵە هەور و یەکشەممەش ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ بێت.