باڵیۆزی ژاپۆن لە بەغدا ماتسمۆتۆ ڕایگەیاند، عێراق دەیەوێت لەڕێگەی زانستییەوە ڕێچکەی زانستی ژاپۆن لەرێگەی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتەوە بگرێت، لە کاتێکدا جەختی لە بوونی پڕۆژەکان کردەوە بۆ پەرەپێدانی وزەی کارەبا لە چەند پارێزگایەک بە بڕی ٥٠٠ ملیۆن دۆلار، ئاماژەی بە پڕۆژەیەکی هاوبەش کرد بۆ باشترکردنی واقیعی کشتوکاڵی بە بەکارهێنانی کەمتری ئاو لەو پرۆژە کشتوکاڵییانەدا.
ماتسمۆتۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی سەباح ئاماژەی بەوەکرد ” ژاپۆن دەزانێت عێراق دەخوازێت بۆ پشتیوانیکردنی جۆرێک لە هاوبەشی پەروەردەیی لە نێوان هەردوو وڵاتدا، هاوشێوەی ئەوەی لە نێوان میسر و ژاپۆن پەرەی پێدراوە. باسی لەوەشکردووە،حکومەتی ژاپۆن پرۆفیسۆری خانەنشینکراوی ژاپۆنیمان ناردووە بۆ میسر بۆ ئەوەی ڕاهێنان بە میسرییەکان بکەن لەسەر چۆنیەتی فێرکردنی خوێندکاران بۆ خوێندنی کوالێتی زیاتر و بەراورد بەوەی لە ژاپۆن هەیە.”
باسی لەوەشکردووە، کشتکارە پسپۆڕە ژاپۆنییەکان لەم دواییانەدا سەردانی عێراقیان کردووە بۆئەوەی ئاستی بەرهەمهێنان بەرز بکەنەوە لەڕێگەی بەکاربردنی ئاو بەشێوەیەکی دروست کەلەلایەن ڕێکخراوی جایکا بۆ ئاو سەرپەرشتی دەکرێت و هەمان ڕێکار کە لە ژاپۆن پەیڕەو دەکرێت لە عێراقیش گیراوەتەبەر ئەوەش بە هاوکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی عێراق.
دەشڵێت، حکومەتی ژاپۆن بەشداری بنیاتنانی چەندین پرۆژەی ستراتیجی گرنگە لە عێراقدا لەوانەش بوارەکانی پەروەردە و فێرکردن و کەرتی کارەبا و کشتوکاڵ.