ئەمشەو گەشتە ئاسمانییەکانی فڕؤکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕاگیران و چاوەروان دەکرێت لە سبەینێوە گەشتەکان ئاسایی ببنەوە.
ئەمشەو بە هۆی دروستبوونی تەمومژەوە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕاگیران و گەشتی ئەو فڕۆکەیەش هەڵوەشایەوە کە بڕیاربوو کاتژمێر 00:20 خولەكی چوارشەممە لە ئیستانبوڵەوە بگاتە هەولێر.
چاوەروان دەکرێت لەگەڵ ئاساییبوونەوەی ئاستی بینین، گەشتە ئاسمانییەکانیش دەستپێبکەنەوە.