ئاگر لە گراند ماجیدی مۆڵ لە هەولێر كەوتەوە و تیمەكانی بەرگری شارستانی لە هەوڵی كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگرەكەدان.
وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بۆ میدیاكان ڕایگەیاند، ئاگر لە نهۆمی دووەمی گراند ماجدی مۆڵ لە شاری هەولێر كەوتەوە و جگە لە زیانی ماددی هیچ كەسێك لە ڕووداوەكەدا زیانی پێنەگەیشتووە.
ڕاشیگەیاندووە، دەستبەجێ تیمەكانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و توانراوە ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت.
وتیشی، “ئاگرەكە لە دوكانێكی جلوبەرگ لە نهۆمی دووەمی گراند ماجدی مۆڵ كەوتبووەوە”.