دارایی عێراق دەگاتە هەرێم و پارەی سێ‌ مووچە یەكلایی دەكرێتەوە



بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شاندێکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق بگاتە هەرێمی کوردستان بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتی وردبینی خۆی لەبارەی خەرجی‌ و داهاتی 6 مانگی كۆتایی ساڵی 2023 بەو سێ‌ مووچەیەشەوە كە نەدراوە و و ئەو سێ‌ گوژمەی 700 ملیاریەی بۆ مووچە نێردراوە.

بڕیارە شاندەكەی دیوانی چاودێری دارایی عێراق ڕاپۆرتی هاوبەش لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان ئامادەبكەن، وەک بەشێک لەمەرجەکانی ناردنی پشکی هەرێم لەبودجەی گشتیی عێراق، کە لەیاسای بودجەی گشتیدا هاتووە.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، “ئەو لیژنەیەی دیوانی چاودێری دارایی، کە سەردانی هەرێم دەکات، دەبێت ڕاپۆرت لەسەر خەرجی ‌و داهات ئامادەبکات دەبوو ئەو ڕاپۆرتە بەر لەداخستنی بودجەی 2023 ئامادەبکرایە، کە شەش مانگ پێکەوە دەکرێت”.

وتیشی، “بەگوێرەی یاسای بودجەی گشتیی عێراق، دەبێت دیوانی چاودێری دارایی عێراق ڕاپۆرتەکەی لەسەر خەرجی ‌و داهاتی هەرێم بداتە ئەنجوومەنی وەزیران‌ و پەرلەمانی عێراق”.

لای خۆشیەوە، موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، بە ئەگەریکی زۆرەوە لەم هەفتەیە تا ناوەڕاستی ئەم مانگە شاندەکە دەگەنە هەولێر و دەست بە کارەکانیان دەکەن و چارەنووسی سێ مووچەی کۆتایی ساڵی ڕابردووش لەگەڵ وردبینییەکدا یەکلایی دەبێتەوە.

یەكێتی زانایان هەڵوێستی لەسەر هێرشە درۆنییەكان ڕاگەیاند
پێت یەكێتی زانایان هەڵوێستی لەسەر هێرشە درۆنییەكان ڕاگەیاند
سیستمی “یەك پەنجەرە” لە چەند فەرمانگەیەكی دیكە ڕاگەیەنرا
دوات سیستمی “یەك پەنجەرە” لە چەند فەرمانگەیەكی دیكە ڕاگەیەنرا
پەیوەنیدر