لەسەر ڕووداوی كوشتنی پۆلیسێک و بریندار بوونی دوو كەسی دیكە لە كەركوك، کەسێک دەستگیرکرا، کە یەکێک بووە لە پیلان داڕێژەرانی ئەو تاوانە.
بەپێی ڕاگەیەنراوی پۆلیسی كەركوك، درەنگانی شەوی رابردوو لەئۆپەڕاسیۆنێکی تایبەتتدا لەخۆرهەڵاتی کەرکوک چوار کەس دەستگیرکران، کە یەکێکیان تۆمەتباری کوشتنی پۆلیسەکەی کەرکوکە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لە ناو بازاڕی لەنگەی کەرکوک، کەسێکی نەناسراو تەقەی لە دوو پۆلیس کرد و بەوهۆیەوە پۆلیسێک گیانی لەدەستدا و پۆلیسێکی دیکە و هاووڵاتییەک بریندار بوون.