بڕیاری حكومەتی هەرێم بۆ دەوامی سبەینێ‌ ڕاگەیەنرا



 

بەپێی بڕیاری حكومەتی هەرێم، سبەینێ‌ پشووی سەری ساڵ كۆتایی دێت، كە هەفتەیەكی خایاند و دەوامی فەرمی فەرمانگە و خوێندنگە و زانكۆ و پەیمانگاكان دەستپێدەكاتەوە.

بەپێی بڕیاری فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پشووەکە ڕۆژی دوو شەممە 25-12-2023 دەستی پێکرد وتا ئەمڕۆ 1-1-2024 بەردەوام بوو، هەر بۆیە سبەینێ‌ سێ‌ شەممە 2-1-2024 دەوامی فەرمانگە و دامەزراوەکان دەستپێدەکاتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە مووچەی سێ‌ مانگی ساڵی ڕابردووی مووچەخۆرانی هەرێم نەدراوە و تا ئێستاش دەوام لە خوێندنگەكانی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین و شارۆچكەی كۆیە دەستی پێ نەكردووە و بایكۆتی مامۆستایان بەردەوامە.

گەنجێك بە تەزووی كارەبا گیانی لەدەستدا
پێت گەنجێك بە تەزووی كارەبا گیانی لەدەستدا
دوای مێسی نابێت كەس درێسی ژمارە (10) لەبەربكات
دوات دوای مێسی نابێت كەس درێسی ژمارە (10) لەبەربكات
پەیوەنیدر