فەرەنسا سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر هێزەکانی پێشمەرگە دەکات لە هەولێر



وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له‌ پیرمام كرد و داوا له‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌كات رێز له‌ سه‌روه‌ریی عێراق و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان بگرن.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردووەتەوە کە بە تووندترین شێوه‌ سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌ ده‌كات كه‌ شه‌وی‌ رابردوو به‌ به‌كارهێنانی‌ فڕۆكه‌ی‌ بێفڕۆكه‌وان كرایه‌ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گای هێزه‌ كوردییه‌كان له‌ پیرمام و دەشڵێت:”پێویسته‌ ئه‌م كاره‌ تووندوتیژییانه‌ رابگیرێن و ئه‌نجامده‌رانی ده‌ستنیشان بكرێن و لێپێَچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت”.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە كه‌ فه‌ره‌نسا داوای‌ رێزگرتن له‌ سه‌روه‌ری‌ و یه‌كپارچه‌یی خاكی‌ عێراق و سه‌قامگیری‌ و ئاسایشی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات.
له‌ كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ فه‌ره‌نسا دڵنیایی هاوئاهه‌نگیی ته‌واو ده‌داته‌ به‌رپرسانی فیدراڵیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.

شه‌وی ٣٠- ١٢-٢٠٢٣، به‌  دوو درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشكرایه‌ سه‌ر باره‌گایه‌كی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ سنوری پیرمام- هه‌ولێر و جگه‌ له‌ زیانی ماددی، هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وته‌وه‌.

جارێکی دیکە سنووری چەمچەماڵ بۆردوومان کرا
پێت جارێکی دیکە سنووری چەمچەماڵ بۆردوومان کرا
پۆلیسی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
دوات پۆلیسی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
پەیوەنیدر