سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ساڵی ٢٠٢٣ تەواو بوو، ساڵیکی سەخت و دژوارمان بەڕێکرد و دەشڵێت: ” لەخودای باڵادەست داواکارم مووچە لەکاتی خۆیدا بدرێت و داوا و مافی مامۆستایان و فەرمانبەران لەوە زیاتر فەرامۆش نەکرێت”.
یاسین مەحمود، سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان – سلێمانی لە پەیامێكدا بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی 2024ەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، ساڵی ٢٠٢٣ تەواو بوو، ساڵیکی سەخت و دژوارمان بەڕێکرد.
یاسین مەحمود داوا لە خوای گەورە دەكات “لە ساڵی نوێدا بێکاری و هەژاری کۆتایی بێت و مووچە لەکاتی خۆیدا بدرێت و لەئاگری شەڕی ناوچەیی و دووبەرەکی ناوخۆیی پارێزراو بین و بارانی بەڕەحمەت ببارێت”.
دەقی پەیامەكە:
(ساڵی نوێتان پیرۆز بێت)
ساڵی ٢٠٢٣ تەواو بوو، ساڵیكی سەخت و دژوارمان بەڕێكرد.
لەخودای باڵادەست داواكارم لە ساڵی (٢٠٢٤)دا
١- بێكاری و هەژاری كۆتایی بێت و بازاڕ ببوژێتەوە و هەمووان لەخێرو بێری نەبڕاوەدا بن.
٢- مووچە لەكاتی خۆیدا بدرێت و داوا و مافی مامۆستایان و فەرمانبەران لەوە زیاتر فەرامۆش نەكرێت.
٣- لەئاگری شەڕی ناوچەیی و دووبەرەكی ناوخۆیی پارێزراو بین و ئاسایش و ئەمان لەوڵاتدا بەرقەرار بێت.
– ئاشتەوایی ڕاستەقینەی نێوان لایەنەكان بێتە ئاراو دڵ و رۆحان لەگەڵ یەك بێت.
٤ -كوردستان پارێزراو بێت چیتر دایكی كورد جەرگ سووتاو نەبێت.
٥- دامەزراندن و پلە بەرزكردنەوە دەستپێبكاتەوە.
٦- بارانی بە ڕەحمەتمان بۆ ببارێت و لە وشكە ساڵی بە دوور بین.
یاسین مەحمود ڕەشید
سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان – سلێمانی
٢٠٢٣/١٢/٣١