چەند شەقامێک لە هەولێر دادەخرێن



هاتووچۆی هەولیر بڵاویکردەوە، بە هۆی یادی جەژنی سەری ساڵ لە کاتژمێر ٧ ئێوارەوە جەند شەقامێک دادەخرێن.

لە بڵاوکراوەیەکدا هاتووچۆی هەولێر ئاماژە بەوەدەکات،هاووڵاتیان و شوفێرانی شاری هەولێر ئاگادار دەکەینەوە بە هۆی یادی جەژنی سەری ساڵ لە پێناو ڕێکخستنی هاتووچۆ ، ئەم شەقامانە بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە ناوشار دادەخرێن لە کاتژمێر ۷ ئێوارە تائاسایی بونەوەی شە قام:

‌‌‌‌١-شەقامی ئیسکان هەردوو سایدی چون و هاتن.

٢-چوارڕێیانی زەیتونە و داون تاون بەرەو ناو بازاڕ.

٣-شەقامی سینەما حە مرا بەرەو ناو بازاڕ.

٤-شەقامی بەردەم پارێزگا بەرەو ناو بازاڕ.

٥-شەقامی ۱۰۰مەتری بەردەم گۆڕستانی شێخ ئەحمەد تا بەردەم فامیلی مۆڵ .

٥-لە چوارڕێیانی سەربەستی (جەوازات) تا چوارڕێیانی هۆڵی شەهید مامۆستا سعد (شەقامی درێم ستی ، ئێمپایەر) چون و هاتن.

درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لەنزیک  فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر خرایە خوارەوە
پێت درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر خرایە خوارەوە
لیژنەی فەتوا: بەشداریكردن لە بۆنەی سەری ساڵدا حەرام نییە ئەگەر خورافاتی تێنەكەوێت
دوات لیژنەی فەتوا: بەشداریكردن لە بۆنەی سەری ساڵدا حەرام نییە ئەگەر خورافاتی تێنەكەوێت
پەیوەنیدر