مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەربارەی ساڵی نوێ بەڵێنێك دەدات



مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاند، لە ساڵی نوێدا هەموو هەوڵەکان بۆ یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی نێوان هەموو هێزو لایەنە سیاسیی و پێکهاتەکان دەخەینەگەڕ.

ئەمڕۆ یەکشەممە، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە بڵاوکردوە و تییدا هاتووە: ” بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینیی ٢٠٢٤، پیرۆزبایی گەرم لە خەڵکی کوردستان و عێراق دەکەین”.

هیواخوازە کە ساڵی ئایندە ببێتە مایەی ئاشتی و باشبوونی ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان و قوڵکردنەوەی زیاتری بنەماکانی هاوبەشی و پێکەوەژیان.‍
مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕاشیگەیاند، لەساڵی نوێدا هەموو هەوڵەکان دەخەینەگەڕ بۆ یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی نێوان هەموو هێزو لایەنە سیاسیی و پێکهاتەکان بۆ خزمەتی زیاتری هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و ناوچە دابڕاوەکان.

زیاتر لە ٣ ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە
پێت زیاتر لە ٣ ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە
گەنجێك ڕزگارکرا کە 12 پولی دۆمینەی قووتدابوو
دوات گەنجێك ڕزگارکرا کە 12 پولی دۆمینەی قووتدابوو
پەیوەنیدر