کەشناسی پێشبینی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمیری داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕاشیگەیاند یەکەم ڕۆژی ساڵی 2024 ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت.
بەشی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان بە گشتی پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت و ئاڕاستەی با باکووری ڕۆژئاوا و خێرایی لەسەرخۆ دەبیت.
سەبارەت بە سبەینێش کە 1ی 1ی 2024یە، بەشی پێشبینی ڕایگەیاند ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما/نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 18 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 17 پلەى سیلیزى
دهۆک : 19 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 20 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 18 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 20 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 22 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 10 پلەى سیلیزى
سۆران : 14 پلەى سیلیزى