دژەتیرۆری کوردستان راگەیەندراویکی لە بارەی دەنگی تەقینەوەکەی ئەمشەوی هەولێر بڵاوکردەوە و دەڵێت: هەواڵی خستنەخوارەوەی درۆنێک لە هەولێر بێبنەما و ناڕاستە و ئەو دەنگەشی کە بیستراوە تەقینەوەی نارنجۆکێک بووە و، دەزگا ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەو بارەوە.
دژەتیرۆری کوردستان دەشڵێت:” ئەمشەو شەممە 30ی کانوونی یەکەمی 2023، دەنگی تەقینەوەیەک لە گەڕەکی قەڵاتی نوێ لە شاری هەولێر بیسترا و لە چەند دەزگایەکی میدیایی وا بڵاوکرایەوە کە لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکراوەتە سەر هەولێر، لای خۆمانەوە ڕایدەگەیەنین ئەم هەواڵە بێبنەما و ناڕاستە و ئەو دەنگەشی کە بیستراوە تەقینەوەی نارنجۆکێک بووە و، دەزگا ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەو بارەوە.
دژە تیرۆری کوردستان داواش لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکات و دەڵێت:” داوا لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و دەزگا میدیاییەکان دەکەین، پابەندی بنەماکانی ڕاگەیاندن بن و ڕاستگۆیانە هەواڵ و زانیارییەکان بگوازنەوە و بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ هەر جۆرە ڕووداوێکدا بکەن و نەبنە هۆکاری دڵەڕاوکێ لە لای هاووڵاتییان”.