سودانی لەبارەی مووچەی فەرمانبەران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە



سەرۆکوەزیرانی عێراق لەدوای سەردانی نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: “حکومەت بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بودجە لە پێناو جیاکردنەوەی دۆسیەی مووچە”.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران ئەمڕۆ شەممە پێشوازی کرد لە نوێنەرانی مامۆستایانی هەرێمی کوردستانی عێراق و گوێی لە داواکانی نوێنەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی هەرێم گرت سەبارەت بە دۆخی دارایی و مووچە.

سودانی جەختی لەوە کردەوە، کە حکومەت بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بودجە لە پێناو جیاکردنەوەی دۆسیەی مووچە لە هەر گرفتێک، کە ڕووبدات لە دۆسیە داراییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستانى عێراق.

سودانی ئاماژەی بە بەردەوامبوونی کارکردن کرد لەگەڵ لیژنەی دارایی لە پەرلەمان بۆ بەدەستهێنانی بەردەوامی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

ئاماژەی بەوەکرد، کە حکومەت دژی هیچ جوڵانەوەیەک نییە بۆ داواکردنی دەستەبەرکردنی مووچەی مامۆستایان لە هەرێم و دڵنیابوون لە بەردەوامی و سەقامگیری.

ئەمڕۆ نوێنەری فەرمانبەران و مامۆستایانی ناڕازی لە بەغداد لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەنەوە، لە كۆبوونەوەكەدا سودانی بەڵێنی داوە كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە ساڵی نوێدا چارەسەر دەكات، ئەویش لە رێگەی هەمواری یاسای بودجەوە.

كاتی كۆتایی هاتنی كەم بارانی و هاتنی شەپۆلی سەرما ڕاگەیەنرا
پێت كاتی كۆتایی هاتنی كەم بارانی و هاتنی شەپۆلی سەرما ڕاگەیەنرا
درۆنێک لە نزیک هەولێر کەوتە خوارەوە
دوات درۆنێک لە نزیک هەولێر کەوتە خوارەوە
پەیوەنیدر