ئێران دەستپێکردنی مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان بە تمەن راگەیاند و لەمەودوا بازرگانان دەتوانن بەو دراوە پارەی کاڵاکانیان بدەن.
محەمەد رەزا فرزین، پارێزگاری بانکی ناوەندی ئێران بە ئاژانسی مھریی ئێرانی راگەیاند، چەند مانگێکە بانکی ناوەندی تاوتوێی ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەکات بە دراوی نیشتیمانی لەگەڵ عێراق و ئەفغانستان،
محەمەد ڕەزا ئاماژە بەوەشدەدات، ئەم بڕیارەمان لە سۆنگەی ئەوەوەیە بازرگانانی ئەو دوو وڵاتە بتوانن پارەی کاڵاکانی ئێران بە دراوی نیشتیمانی ئێران بدەن و سەنگ بۆ دراوی نیشتیمانی بگەڕێتەوە..
ئاماژەی بەوەشکردوە، پێشنیازەکە پەسەندکراوە و چەند بانکێکیش دەستیان کردووە بە وەرگرتنی پارەی بازرگانان بە دراوی نیشتیمانی.
ڕوونیشیکردەوە، کار ئاسانی کراوە و زەمینەی پێویست ڕەخساوە تاوەکو لە داھاتووشدا ھەموو بانکەکان دەتوانن بە تمەن پارەی کاڵا ھاوردەکراوەکان لە بازرگانانی عێراق و ئەفغانستان وەربگرن.