سودانی لەگەڵ نوێنەرانی فەرمانبەران و مامۆستایانی هەرێم كۆبووەوە



سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڵێنی بە نوێنەری فەرمانبەران و مامۆستایانی هەرێمی كوردستان داوە، كە كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی هەمواری یاسای بودجەوە لە ساڵی نوێدا چارەسەر بكەن.

ئەمڕۆ نوێنەری فەرمانبەران و مامۆستایانی ناڕازی لە بەغداد لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەنەوە، لە كۆبوونەوەكەدا سودانی بەڵێنی داوە كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە ساڵی نوێدا چارەسەر دەكات، ئەویش لە رێگەی هەمواری یاسای بودجەوە.

لای خۆشیەوە، د. غالب محەمەد، ئەندامی خوولی پێشووی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ هاورێیانم دكتور یوسف محەمەد و مامۆستا یوسرا ڕەجب توانیمان دیدارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق وەربگرین لە گەڵ نوێنەرانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بۆ ئەوەی بەوردی لە سەر بابەتی مووچە و مافەكانیان قسەبكەن.

ڕاشیگەیاند، نوێنەری فەرمانبەران و مامۆستایان یاداشتێكیان پێشكەش بە سەرۆك وەزیران كرد، كە لە چەندین داواكاری وەك “گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ سەر عێراق و مووچەكانیان لە سەر بانكی عێراقی وەربگرن لەگەڵ كردنەوەی لقی بانكی ڕەشید و ڕافیدەین لە هەرێم و دەستپێكردنی پلەبەرزكردنەوە و دامەزراندنی وانەبێژەكان”.

جەختیشی كردەوە، بە پشتیوانی خودای گەورە و مووچەخۆران بەردوام دەبین بۆ داواكردنی مافەكانی فەرمانبەران و مووچەخوارانی هەرێم.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) دوای گەڕانەوەی نوێنەرانی مامۆستایان و فەرمانبەران لە بەغدا، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وردەكاری گفتوگۆكانی نێوانیان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ڕای گشتی دەخەنەڕوو.

 

گەنجێکی کورد لە تاراوگە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دروست دەکات
پێت گەنجێکی کورد لە تاراوگە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دروست دەکات
لە ٥٠ ساڵی ڕابردوودا ئێران وەک ئێستا وشک و بێ باران نەبووە
دوات لە ٥٠ ساڵی ڕابردوودا ئێران وەک ئێستا وشک و بێ باران نەبووە
پەیوەنیدر