بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای واست بڵاوی کردەوە لەڕووداوێکی هاتووچۆدا حەوت کەس بوون بە قوربانی.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ڕووداوەکە لە قەزای بەدرەی سەر بە پارێزگای واست ڕوویداوە کە تێیدا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەوەش خراوەتەڕوو، دوابەدوای رووداوەکە تیمەکانی بەرگری شارستانی و فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و توانیویانە تەرمی چوار هاووڵاتی دەربهێنن و بریندارەکانیش کە ژمارەیان سێ کەس بوو بۆ نەخۆشخانە بگوێزنەوە.