كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان یەكێك لە پێكهاتەكانی وەزارەتی نەوتی ڕوونكردەوە، هاوکات دەستپێكردنی پڕۆژەی كارتی ئەلیكترۆنی لە ماوەی ساڵی داهاتووی ٢٠٢٤ ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ شەممە، حسێن تالیب، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان ڕایگەیاند، كۆدی نەوتی بەسەرچوو و بێ كاریگەر لەگەڵ تەواوبوونی ئەو ماوەیەی كە بۆ بەكارهێنانی دیاریكراوە دادەنرێت و بڵاوكردنەوەی كۆدی نوێی كۆپی لەكاتی ڕێژەی دابینكردن دەگاتە ٪٩٠.
حسێن تالیب، ئاماژەی بەوەکرد، كارتی سووتەمەنی چوار كۆدی تێدایە، هەر كۆدی پشكێكە، كە بۆ ماوەیەك دەردەچێت، كاتێكیش لەلایەن هاووڵاتییەوە تەواو نەبووە، بۆ وەرزی زستانی داهاتوو نامێنێتەوە، بەڵكو لە ساڵی داهاتوودا بەسەر دەچێت .
جەختیشی لەوە كردەوە، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤دا ئەم پڕۆژەیە دوای ئەوەی كۆمپانیای دابەشكردن و بانكە ڕێگەپێدراوەكان خستنەبازاڕی كارتێكی ئەلیكترۆنییان پەسەند كرد كە دەبێتە كارتێكی پێشەكی و كارتی سووتەمەنی.