له ئاهه‌نگێكى بووك گواستنه‌وه‌دا لە کەرکوک شەر ڕوویدا و کەسێک کوژرا و چواری دیکە برینداربوون.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى له ئاهه‌نگێكى بووك گواستنه‌وه‌دا له ناحیه‌ى شوان سه‌ربه پارێزگاى كه‌ركوك شه‌ڕ روویدا، له ئه‌نجامدا كه‌سێك گیانى له‌ده‌ستدا و چوار كه‌سى تریش بریندار بوون.بەپێی زانیارییەکان، رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی سمایل بەگی سەر بە ناحیەی شوان روویداوە، شەڕکە لەنێوان دوو خانەوادە روویداوە، کە لەشەڕەکەدا چەک و دەمانچە بەکارهێنراوە.
لە ئێستادا پۆلیسی کەرکوک لە شوێنی ڕووداوەکەیە و لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە.