ئاژانسی هەواڵی تورکی بڵاویکردەوە لەئۆپەراسیۆنی میت و ئاسایشدا ٣٢ گومانلێکراو کە 3 کەسیان بەناو بەرپرسی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشن دەستگیرکران کە لەئامادەکاریدابون بۆ هێرشکردنە سەر کڵێساى سیناگۆکو وباڵیۆزخانەی عێراق لەتورکیا.
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای ئاسایش و میت دا، ٣٢ تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە ٣ بەرپرسی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشیان تێدایە، کە خۆیان ئامادە دەکرد بۆ هێرشکردنە سەر پەرستگاکان و کڵێساکان و باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە.
بەپێی ئەوەی ئەنادۆڵ لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە زانیویەتی، ئەم ئۆپەراسیۆنە دوای ئەوە هات کە هەواڵگری زانیاریی دەستکەوت کە ئاماژەیان بەوە کرد موجبیل الشواحی کە نازناوی “ئەبو یەقین ئەلعێراقی”، بەرپرسی بەناو “کاروباری هەواڵگری” داعش و محمد خەللاف ئیبراهیم کە نازناوی “ ئەبو لەیت” ی هەیە، بەنیازن هێرش بکەنە سەر کڵێسا و کەنیسەکانی جولەکەکان لە تورکیا.